یەکەم ڕیکلام لە مێژووی مرۆڤدا…
top of page
Search
  • Writer's pictureBawar Abdulmajid

یەکەم ڕیکلام لە مێژووی مرۆڤدا…


یەکەم ڕیکلام لە مێژووی مرۆڤدا ئەگەڕێتەوە بۆ ٣٠٠٠ساڵ پێش زاین لە طيبة لە مصر. پیاوێک بەناوی هاپو کارگەیەکی جلوبەرگی بەڕێوەئەبرد. زۆر ئیشکەر و کارمەندی هەبوو، و لە نێو ئەو ئیشکەرانەش، کۆمەڵێکی کەم کرێکاری کۆیلە هەبوون. یەکێک لەو کۆیالنە ناوی شێم بوو. وادیارە شێم ئاسودە نەبووە لە کارەکەی. لەوانەشە لەجێدانانی شێم'یش ئاسان نەبووبێ. ڕۆژێک لە ڕۆژان، شێم هەڵدێت و ئازاد دەبێت. دۆزینەوەی شێم قورسبوو بۆ خاوەنی کارگەکە. ناچار نامەیەکی نووسی لەسەر کاغەزی زەل و ئەم ڕیکالمەی هەڵواسی بە شاردا. بە "کاغەزی زەلی شێم" ناسرا و لە ئێستادا لە مۆزەخانەی بەڕیتانیایە لە لەندەن. پیاوێکی کۆیلە، بە ناوی شێم، لەدەست وەستا باشەکەی، لەسەر کاغەزەکە نووسرابوو: " هاپوی جۆاڵ، ڕایکردووە و هەموو هاواڵتیانی طيبة بەشدارن لە گەڕانەوەیدا. خەڵکی هیتییە و بااڵ کورتێکی سور سوتاوە و چاوەکانی قاوەیین. هەرکەسێک شوێنەکەی زانی، نیو فلسی ئاڵتوونی پێشکەشدەکرێت. و بە گەڕاندنەوەی بۆ فرۆشتگای هاپوی جۆاڵ، کە باشترین جلوبەرگی تیا ئەچنرێ بە خواستی خۆتان، فلسێکی ئاڵتوون پێشکەشدەکرێت" )هاپو(. ئەم ڕیکالمە لە گەڕانێکی ئاسەواریدا دۆزراوەتەوە پاش هەزاران ساڵ. شێم هەرگیز نەدۆزرایەوە. کەسیش نازانێ چی ڕوویدا لەدوای ئەم کۆچەی. ئەوەی زانراوە و ڕاستە ئەوەیە کە ئەم میراتییەی شێم بۆ هەتا هەتایە وەک یەکەم ڕیکالمی فەرمی ناسرا. هەروەها، ئەوەی جێی سەرنجە کە هاپو چۆن لەو نووسراوەدا ڕاکردنی ئەم کۆیلەیەی گۆڕیوە بۆ زانیاری و وەسفی بەرهەمەکەی.

62 views0 comments

Recent Posts

See All
Post: Blog2_Post
bottom of page